سودانی: گەر ئێمە راستەوخۆ مووچە بدەین، هەرێم هەڵدەوەشێتەوە

سودانی پێچەوانەی تێگەیشتن لە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێت " ئەگەر باس لە موچەی هەرێم بکەین و بڵێین ئێمە ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەیدا، واتا پێویستە هەرێم هەڵبوەشێتەوە".

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ( الحەدەس )، لەبارەی مامەڵە کردن لەگەڵ هەرێم لە ناوەندەوە، دەڵێت " خراپ تێگەیشتن هەیە سەبارە بە دەسەڵاتە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی دامەزراوەکان و میدیاکان". 

لە درێژەی قسەکانیدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت" شتێک نییە بەناوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەوەی هەیە بەشە بودجەی هەرێمە کە لە یاسای بودجە بە ١٢،٦٧ بۆی دیاری کراوە، کە ئێمە دەیدەین بە هەرێم دوای جێبەجێکردنی ئەو پابەندیانەی بۆی دیاریکراوە لە یاساکەو، هەرێم خۆی دابەشی دەکا ئینجا دەیدا بە پرۆژە، یان موچە یان هەر شتێکی تر".

" هەرێم پەرلەمان و حکومەتی خۆی هەیە، کە بەپێی دەستور دەسەڵاتی خۆیان هەیە، ئەگەر باس لە موچەی هەرێم بکەین و بڵێین ئێمە ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەیدا، واتا پێویستە هەرێم هەڵبوەشێتەوە، و هیچ کیانێک نامێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان. ئەگەر هەرێم بەوە ڕازیە ئێمە لەبەیانیەوە ئەنجامی دەدەین و یاساکانی بۆ هەموار دەکەینەوە".( سودانی لە درێژەی قسەکانیدا وا دەڵێت).

دوای بەدواداچوونی ماڵپەڕی ( سپی ) بۆ کاتی سازدانی ئەو خۆپیشاندانە لەگەڵ سەرۆک وەزیران سودانی، ئاشکرا بوو کە ئەو چاوپێکەوتنە پێش ٢١ی شوبات سازکراوە کە رۆژی دەرچووی بڕیاری دادگای فیدراڵی بوو، بەلآم ماڵپەڕ و سۆسیال میدیای ئەو کەناڵە ئەمڕۆ ٧ ی ئازاری ٢٠٢٤ بڵاویکردۆتەوە.

 



PM:09:39:07/03/2024