بەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە چیای گریێ لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی زانیارییهكانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، بهرهبهیانی ئهمڕۆ فڕۆكهكانی دەوڵەتی توركیا بۆردومانی ژمارهیهك هاوڵاتییان كرد كه بۆ كۆكردنهوهی گیای بههارە سەردانی چیای گریێ سنوری ناحیەی شیلادزێی سهر به پارێزگای دهۆكیان کردووە.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو لهو هاوڵاتییانه گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار بووە کە تەمەنیان لە نێوان (٣٥ - ٤٠) ساڵدایه و خێزاندارن و هاوڵاتیی گوندی بەرێسکێنە.
هەروەها ئهو هاوڵاتیانهی گیانیان لهدهستداوه پێكهاتوون له (سەعید موبارەک دێویکی و ئاراز فەرەج) و هاوڵاتییهكی دیکەش به ناوی (ساڵح موبارەک) برینداربووە.