بەیانی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد گرنگی زیاتر بە کاندیدکردنی ژنان بدەن لە هەڵبژاردنی داهاتووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە هەرێم بەڕێوەبچێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، بەیانی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕایگەیاند" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبای لە هەموو ژنانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هەروەها پشتگیری لە هەوڵ و کار و تێکۆشانیان دەکەم بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و هەموو مافەکانی ژنان بە هەموو قەناعەتێکەوە و بە هەموو تواناکانەوە، وەک هەمیشە، و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم".
دەشڵێت" له‌م ياده‌دا به رێز و پێزانينه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته بوێرانه به‌بيرده‌هێنينه‌وه كه له كاروانى خهباتياندا بۆ پاراستن و به‌رگرى له مافه‌كانيان سه‌ريان نايهوه، يان به ناهه‌ق بوونه قورباني توندوتيژى و بير‌ى توندڕه‌وى و دواكه‌وتووی، دووپاتى دهكهينهوه به هه‌موو توانايه‌ك به ڕووى هه‌ر بير و وته و سته‌م و ده‌ستدرێژى و هه‌راسانكردن و ناههقييهكدا ده‌وه‌ستينه‌وه كه به‌رامبه‌ر به ژنان بكرێت".
ڕاشیگەیاندووە" له كاتێكدا به گه‌شبينى و به چاوى ئومێده‌وه له كارايى و به‌شدارى و هاوبه‌شی ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانى ژياندا له كوردستان دهڕوانين، دووپاتى دهكهينهوه كه خوازيارى زياترين و وه‌ك هه‌ميشه له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ فه‌راهه‌مكردن و مسۆگه‌رى زياترى ڕۆڵ و ئاماده‌يى و ده‌رفه‌ت و پێگه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو كايه و بواره‌كانى ژياندا، هه‌ر لێره‌دا داواكارين لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا گرنگى زياتر به كانديدكردنى ژنان بده‌ن".
بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی" كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و شارستانيى پێشكه‌وتوو كه ئارام و ئاسووده بێت، كه نه‌وه‌يه‌كى دروست و به توانا پێبگه‌يه‌نێت و داهاتوويهكى باشتر بنيات بنێت، به‌بێ ئازادى و يه‌كسانى و مافه‌كانى ئافره‌تان نايه‌ته دى. بۆيه ئه‌ركى هه‌موومانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌م بڕوا و تێگه‌يشتنه‌وه، پشتيوانى له خه‌باتى ژنان بكه‌ين و تا سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵياندا بين".