دادگای فیدراڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی لە هەفتەی داهاتودا گفتوگۆی ١٣ سکاڵا دەکات و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتارێکی پارتی کۆبێتەوە.

بریارە لە ناوەراستی هەفتەی داهاتوو( رۆژی چوارشەممە) دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە، سکاڵاکە لەسەر جیاوازیکردنە لە دابینکردنی خزمەتگوزاییە گشتییەکان.

نەهرۆ مەحمود قادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، سکاڵایەکی لەسەر هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق و ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تۆمارکردووە و لە سکاڵاکەدا تانەی لە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران داوە کە جیاوازیکراوە لە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی عێراق بەراوورد بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە کە یەکسانی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان هەبێت، دەستووری عیراق بکرێتە پێوەر بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان.




PM:02:30:08/03/2024