بەفەرمی خۆكوشتنی ئەلڤێز یەکلابووەوە

نای ئەلڤێس برای یاریزانی پێشووی
 یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەڕازیل دانی ئەلڤێز،  لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا  ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە بە توندی لەبارەی خۆکوشتنی براکەی لەناو ژووری زیندانەکەی لە بەرشەلۆنە بڵاوبوونەتەوە.

 ڕۆژنامەنووس پابلۆ ئەلبوکێرک کە لە ڕۆژنامەی  گلۆبۆی بەڕازیلی کاردەکات، لە پۆستێکدا کە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، نووسیبووی: "بەپێی ئەو زانیاریانەی پێم گەیشتووە، دانی ئەلڤێس لەناو زیندان خۆی کوشتووە”.

 پێش ئەوەی هەمان کەس بگەڕێتەوە دیسانەوە بۆ ئەوەی ڕەتی بکاتەوە کە مەبەستی دانی ئەلڤێسی ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە، پشتڕاستی کردەوە کە باسی ئامۆزاکەی دەکات کە بێسەروشوێنە، هەروەها باس لەوە کرا کە خۆی کوشتووە، پێش ئەوەی پشتڕاست بکرێتەوە کە لە ژیاندایە .

 لەلایەکی دیکەوە براکەی دانی ئەلڤێس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕەتیدەکاتەوە ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە لە زیندان خۆی کوشتبێت و دەڵێت: "خەڵک چەند دڕندەن".

 دەشڵێت: "کەسانێک هەن ئاواتەخوازن دانی ئەلڤێس بمرێت، دوای ئەوەی بەهۆی قسەی ژنێکەوە کە چووەتە ناو حەمامی پیاوانەوە سزا درا، و ئەویش زیندانی کرا. ئایا ئەوە بەس نییە؟ و ئێستا شێتترین شت ئەوەیە کە ئەوان". دەیانەوێت بە مردوویی بیبینن”.

 لە زیندان دوورخرایەوە

 هەروەها ئەو هەواڵانەی کە لەبارەی خۆکوشتنی ئێلڤیسەوە بڵاوبوونەتەوە، لەلایەن ئیدارەی زیندانەکەوە ڕەتکرانەوە کە تێیدا زیندانی کراوە، ئەمەش پشتڕاستی کردەوە کە هەواڵێکی ناڕاستە یان لێکدانەوەیەکی زۆر هەڵەی بۆ کراوە.

 ئەکاونتی "lnstantFoot” لە پلاتفۆرمی "X” بەیاننامەکەی گەیاندووە و ڕوونیکردووەتەوە: "ئیدارەی زیندان کە یاریزانە پێشووەکەی بەرشەلۆنە تێیدا نیشتەجێیە، ئەم زانیاریانەی ڕەتکردەوە، دامەزراوەی سزاش ئاماژەی بەوەدا کە دواجار پرۆتۆکۆڵی خۆپاراستن لە خۆکوشتنیان دامەزراندووە بۆ پاراستنی سەلامەتی لە زیندانییەکەی لە ژێر ڕۆشنایی ئازارەکانی بەدەست خەمۆکییەوە”.


ئەلڤێس سزای 4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها پابەند بوو بە قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکە بە بڕی 150 هەزار یۆرۆ، هاوکات بەشێک لە تێچووی دۆسیەکەی لە ئەستۆ گرت.

 ئەستێرەی پێشووی نێودەوڵەتی بەڕازیلی یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە زینداندایە کە لەلایەن ژنێکەوە، لە یانەیەکی شەوانەدا، لە کۆتایی  پێش ساڵی ڕابردوو، 2022، وە لە زینداندایە.

 ئەلڤێس بە یەکێک لە دیارترین یاریزانە بەڕازیلییەکان دادەنرێت، لە مانگی یەکی ساڵی 2023 بڕیاریدا واز لە یاریکردن بهێنێت، بەو پێیەی لە یانە گەورەکانی ئەوروپا یاریی کردووە، لە ساڵی 2002 لەگەڵ یانەی سیڤیلیای ئیسپانی دەستیپێکردووە، پێش ئەوەی لە هاوینی 2008 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.  8 وەرزی لەسەریەکی لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی بەسەر بردووە.

 ئەلڤێس زیاتر لە 400 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامدا، لە وەرزی 2021-2022 گەڕایەوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی لە سەردەمی دووەمدا، کە چەندین نازناوی بەدەستهێنا، دیارترینیان 6 نازناوی خولی ئیسپانی و 3 نازناوی  چامپیۆنزلیگ بوو.



PM:01:19:10/03/2024