لە ئاکامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێڵیکی بارگەڵگر لە سەر رێگای چەمی رێزان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا لە سەر ڕێگای چەمی ڕێزان نزیک پێچەکانی گەورەدێ ئوتومبیلێکی بارهەڵگر کە مریشکی بارکردبوو شۆفێرەکەی کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و ئوتومبیلەکەی وەردەگەڕێت".
ئاماژەی بەوەشداوە کە بەهۆیەوە (۳) سێ کەس گیانیان لەدەستدا.