ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دی لیما، دیدگای خۆی ئاشکرا کرد کە کێ باشترینە لەنێوان لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئینتەر میامی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی ئەلنەسری سعودیە.
لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێ لە مێژوودا دادەنرێت، هەردووکیان سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، دیاردەش دووجار خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و مۆندیالی بەدەستهێناوە.
دیاردەی بەڕازیلی کە تەمەنی 47 ساڵە، لیۆنێل مێسی هەڵبژارد و مێسیی لە ڕۆناڵدۆ پێ باشتر بووە لە جیهانی تۆپی پێ.
هەڵبژاردنی مێسی لەلایەن دیاردەکەی بەڕازیلەوە، بەڵگەی گەورەیی ئەو مێسییە، بەو پێیەی ئەو بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکان دادەنرێت تا ئێستا و ژیانی پیشەیی هەیە کە هیچ سنوورێک ناناسێت.