عەلی حەمەساڵح لیستەکەی تۆمار کرد

پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان عەلی حەمە ساڵح لیستەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد و ناوی " بەرەی نیشتمانە ".

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " عەلی حەمەساڵح مۆڵەتی حیزبەكەی لە بەغدا وەرگرت و ژمارەیەک کەسایەتی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک لەگەڵدایە.

بەپێی ئەو زانیاریانە، لە هەولێر عەلی حەمە ساڵح، هەریەک لە مستەفا برادۆستی مەسعود عەبدولخالق، دكتۆر سهیل ی لە گەڵدایە.

لە سلێمانی: شیرین کاوە گەرمیانی ( پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان )، كاروان حەمەساڵح، لەشكر حەمید، رێبازی سفرەچی، هێرش عەبدولرەحمان، سەردار قادر.

لە دهۆکیش لیستی بەرەی نیشتمان دەستگیرکراوی بادینان ( بەدەل بەرواری ) یان لەگەڵدایە.

تا ئێستا تەنها ئەم ناوانە ئاشکرا بوون، لە رۆژانی داهاتوودا ناوی زیاتری حزبەکە بڵاودەکرێتەوە.



PM:10:13:14/03/2024