لەبارەی هەبوونی لیستەوە مامۆستایانی ناڕازی روونکردنەوە دەدەن

مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی هەبوونی لیستەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنن کە ئەوان هیچ لیست و کاندیدێکمان بۆ هەڵبژاردنەکان نیە و کاندیدیشمان لەناو هیچ حزب و دەستەو گروپێکی کۆن و نوێدا نیە.

لە روونکردنەوەیەکدا مامۆستایانیی ناڕازی ئەمشەو ١٤ ی ئازار رایدەگەیەنن" هیچ لیست و کاندیدێکمان بۆ هەڵبژاردنەکان نیە و کاندیدیشمان لەناو هیچ حزب و دەستەو گروپێکی کۆن و نوێدا نیە".
 
ڕوونکردنەوەیەک لەئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی ڕاگەیاندنی لیستی هەڵبژاردن بەناوی مامۆستایانی ناڕازییەوە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربەرز ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین "هیچ لیست و کاندیدێکمان بۆ هەڵبژاردنەکان نیە و کاندیدیشمان لەناو هیچ حزب و دەستەو گروپێکی کۆن و نوێدا نیە و نابێت، لەبەرئەوەی پێمانوایە".

لەو روونکردنەوەیەدا هاتووشە" خاڵی بەهێزی ئەم خەباتە پیشەیی و مەدەنییە کە نزیکەی دە ساڵە بەهەوڵ و کۆششی هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران و دۆستانی شەقام سەرپێمان خستووە لە بێلایەنی و دوورخستنەوەی دەستی حزبدایە وە متمانەی جەماوەریش، بەم جوڵانەوەیە هەر لەو سۆنگەیەوەیە، بە دڵسۆزی و بە بێ مەرامی تایبەتی دەتوانین نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە بکەین." 

هەروەها هاتووشە " ئێمە لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی پێمانوایە وەک چۆن حزب پەرلەمان و سەندیکاو ڕێکخراوە پیشەییەکان و میدیای کۆنترۆڵ و دەستەمۆکردووە و لەئەرکی سەرەکی خۆیانی دوورخستۆتەوە و ناچالاکی کردوون، بەهەمان شێوە دەنگی ناڕازیی و شەقام دەکەوێتە هەمان مەترسییەوە ئەگەر تێکەڵی کاری لیست و حزب و هەڵبژاردن و بەرژەوەندی تایبەت بکرێت." 

ئەمڕۆ ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری باسیان لە دروستکردنی لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەڵام  لەلایەن کۆمسیۆنەوە قبوڵ نەکرا.                                               



AM:12:03:15/03/2024