حزبوڵا : هەولێر پەناگەی سیخوڕیە


حزبوڵای عێراقی کە ناکۆکی گەورەی لەگەڵ ئەمەریکا و کوردا هەیە، هەڕەشە لە ئەمەریکا و هەندێک لایەنی هاوپەیمانی دەوڵەت و کورد دەگرێت و دەڵێن" دەرگای جەهەنم دەکەینەوە"، هەروەها بە پەناگەیەکی " سیخوڕی " تۆمەتبار دەکات.

ئەبو عەلی عەسکەری بەرپرسی کەتائیبی حزبوڵای عێراقی ئەمشەو هەینی لە راگەیەندنێکدا دەڵێت" هۆشداری نوێ دەکەینەوە: حکومەت و لە پشتیەوە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەوانەی لە بەشی کۆتاییهێنان بە داگیرکاری عێراق کاردەکەن) نابێت پارێزبەندی بە هێزەکانی داگیرکەر ببەخشن، ئەگەرنا ئەوا دەروازەکانی دۆزەخ دەکرێنەوە کە هێشتا جوڵە و ڕەفتارەکانیان لەسەر زەوی و ئاسمان نەگۆڕیوە تەنانەت لێدوانەکانی هێشتا ئاماژەن بۆ خۆدزینەوە بۆ کات کوشتن و هێشتنەوەی هێزە داگیرکەرەکانی لە وڵاتدا".

لەبارەی هەولێر و پارتیشەوە، ئەبو عەلی ئەلعەسکەری داوا لە ستافی خۆیان لە بواری (کۆکردنەوەی زانیاریدا دەکات، کە دەبێت دەستبکەن بە کۆکردنەوەو پێشکەشکردنی بەڵگەنامە  شایەتیبدەن و پشتڕاستی بکەنەوە؛ هەولێر پەناگەیەکی سیخوڕی پیلانگێڕییە، کار بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی عێراق دەدەن و، بە بنکەیەکی پێشکەوتووی قەوارەی زایۆنی دادەنرێت".

هەروەها هێرشدەکاتە سەر بارزانی ودەڵێت " دەبێت لەوە تێبگات کە ئێمە ئامادەین دیسپلینی بکەین و بیگەڕێنینەوە بۆ  چوارگۆشەی یەکەم و با بزانێت کە کاری پارستان ئاشکرا بووە".

لێدوانی ئەم بەرپرسە باڵایەی حزبوڵا دوای دوو مانگ دێت لە ئاگربەستی نێوان ئەم ملیشیانەی سەر بەئێران و هێزەکانی ئەمەریکا کە ئاگربەستەکە لە رێگای حکومەتی عێراقەو ئەنجامدراو، تا دەرفەت بدەن بە گفتوگۆکان نێوان حکومەتی عێراق و ئەمەریکا بۆ دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.



PM:11:56:15/03/2024