سودانی پەیامێک بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ٣٦ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن رژیمی بەعسەوە بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە دڕەندەیی و تاوانەکانی رژیمی پێشوو دەکات لەسەر کوردستان و گەلی عێراق و رایگەیاند" هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان".

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس) پەیامێکی بەبۆنەی ٣٦ەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن رژیمی بەعسەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌ ٣٦ (هەمین) ساڵیاد‌ی کارەساتی هەڵەبجەدا، بە ئازارەوە یادی ئەم تاوانە و قوربانییەکانی دەکەینەوە، ئەمەش جەخت لە دڕندەیی ڕژێمی گۆڕ بە گۆڕ و تاوانەکانی دەکاتەوە بۆ نەوەکان دژ بە گەلی کوردمان و پێکهاتەکانی تری گەلی عێراق، ئەم کارەساتە لە ناخماندا دەمێنێتەوە و هانمان دەدات هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بەهێزکردنی سیستەمی دیموکراسیمان".

سودانی ئاماژە بەوەش دەکات کە هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان کە ڕووبەڕووی زوڵم بوونەتەوە و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە پشتگیری لە مافەکانیان دەکات.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سودانی دەشڵێت" دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی عێراق".






PM:12:57:16/03/2024