يه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داوا دەکات هه‌رچی زووه حکومەتی
هەرێم دۆخی نالەباری ژیانی مامۆستایان لەبەرچاو بگرێت و له‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته
مووچه دابه‌ش بكرێت.
یەکێتی مامۆستایان لە پەیامێکیاندا کە ئاراستەی
حکومەتیان کردووە، هاتووە "سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران،
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داوا ده‌كات دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات له‌و
داهاته‌ی به‌رده‌سته، به‌تایبه‌ت مووچه‌ی وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان، هه‌روه‌ك
دابه‌شكردنی مووچه له‌م كاته دهبێتهراسته به‌غدا لهمپهرو بیانوو و
رێگری زۆر دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ناردنی بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام
بارودۆخی خه‌ڵك زۆر له‌وه ناله‌بارتره كه به‌رگه‌ی ئه‌و ماوه درێژه بكرێت".
لە پەیامەکەی مامۆستایان‌دا باس لەوەش کراوە، ناكرێت
بیانووی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی
دابه‌شكردنی مووچه، بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات،
هه‌رچی زووه لیستی مووچه بڵاوبكاته‌وه.
جگە لە فەوتانی مووچەی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ ئەمڕۆ ٤٦ رۆژ تێپەریووەو
مووچەی مانگی شوبات نەدراوە.