دادگای فیدراڵی لەبارەی پرسی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی کوردستانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە لە دانیشتنی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا، دادگەکە بڕیاری دا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەگەڵ کردنەوەی هەژماری بانکی و بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە دەستپێبکاتەوە.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١٨ی هەموارکراوی فیدڕاڵی وەکو خۆی، بەتایبەت ماددەکانی (٦، ٧، ٨و ٩)ـی یاساکە و ئەو بڕیار و ڕێنماییانەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە.

دانیشتنی کۆتایی دادگای فیدڕاڵی لە ٢٥ی شوبات بەڕێوەچوو، بڕیارە لە دانیشتنی ئەمجارەدا دۆسێکە یەکلابکرێتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٦ی ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی قەیرانی دارایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ڕاگرتووە.

هاوکات لە ڕۆژی ٢١ی شوبات دادگای فیدڕاڵی عێراق لە سکاڵەیەکی دیکە بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە دابەشبکرێت، بر کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران.

لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و ٢٥١ هەزار مووچەخۆر هەن؛ لەو ژمارەیە ٧٥١ هەزار ٨٠٥ کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" مانگانە بۆ پێدانی مووچە زیاتر لە ٩٤٠ ملیار دیناری پێویستە".

 



AM:11:59:17/03/2024