مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دژی دابەشنەکردنی مووچەکانیان هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن

مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایدەگەیەنن" ئەگەر ئەم هەفتەیە مووچەکانمان دابەشنەکرێت دەست بە خۆپیشاندان دەکەین". 

مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکوک، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند" ماوەی سێ مانگە حکومەت مووچەی مانگانەی پێ نەداوین و داواکارین بەبێ دواکەوتن مووچەکانمان دابەشبکرێت". 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، داوا دەکەن لەم هەفتەیەوە مووچەیان پێ بدرێت، ئەگەر نا لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن.

دەشڵێن" داواکارین مووچەکانمان بە ئەلیکترۆنی بکرێت و بخرێتە سەر بانکی ڕافیدەین و ڕەشید لە کەرکوک". 

مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی کوردی کەرکوک وەک مووچەخۆرانی هەرێم سێ مووچەی ساڵی ڕابردوویان فەوتاوە و ئەمساڵیش تەنیا یەک مووچەیان وەرگرتووە.


PM:08:04:18/03/2024