سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند" دەبێت تاوەکو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەلکترۆنی دەکرێت، بەغدا بە کاش پارە بۆ هەرێم دەنێرێت".
جاسم عومەیری سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ ١٩ ی ئازار رایگەیاند" لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەشێوەی کاش پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت تاوەکو پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە کۆتایی دێت".
دادگای فیدراڵی پابەندە بەو پڕۆسە سیاسییانەی لەسەری رێککەوتوون و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە دەستووردا رێکخراوە.
سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئەوەش دەخاتەڕوو کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە.
تا ئێستا کە ٥٠ رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەیەکدا لەمساڵدا تێپەڕیووە و ئەو بڕەی بەغداش ناردوویەتی حکومەتی هەرێم بەبیانووی جیاکاری لەنێوان مووچەخۆرانی هەرێم، دابەشکردنی مووچەی راگرتووە.