ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی كۆنگرەی دامەزراندنی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی وەك ڕەوتێكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا عەلی حەمە ساڵح بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرا.
دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی پێکهاتووە لە دكتۆر رێبوار كەریم مەحمود، بەدەل بەرواری، غالب محەمەد، سەردار قادر، سەلیم كۆیی، خانزاد، مامۆستا فوئاد، كاروان حەمە ساڵح.
هەروەها عەلی حەمە ساڵح دوای دیاریكردنی به سه‌رۆكی حزبەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دروستكردنی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی هه‌ڵوێستێكی نوێیە له‌م دۆخه‌دا کە كارێكی گرنگه و هێشتا ئه‌مه سه‌ره‌تایه".
وتیشی" ئامانجی ئه‌م ره‌وته ئه‌وه نییه ته‌نها بۆ به‌شداریكردن بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه".
عەلی حەمە ساڵح لەبارەی رێگریكردن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش وتی" ئه‌و هه‌نگاوه هه‌رێم به‌ره‌و تونێلێكی زۆر تاریك ده‌بات".