بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە سبەی چوارشەممە لە پارێزگای دهۆک پشووی فەرمی دەبێت.
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، ئەمشەو سێشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند" بەهۆی ڕەوشی کەشوهەواوە و بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان سبەی چوارشەممە لە پاریزگای دهۆک پشووی فەرمی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ تەنیا دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، کۆچ و کۆچبەران، شارەوانی و کارەبا دەمی فەرمییە.
ههروهها داواش له هاوڵاتیانی دهۆک دهكات، خۆیان و كهسوكار و ماڵ و سامانیان بپارێزن و ئهگهر پێویست نهبێت له ماڵ نهیهنهدهر.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی بەرگری شارستانی دهۆک، تا ئێستا بەهۆی لافاوەوە لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ خانووش زیانیان بەرکەوتووە.