بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی چەند سەنتێک دابەزی.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ١٩ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٧ دۆلار و ٣٨ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٥٢ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٧٣ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە هەیە کە بڕیاریداوە لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەی نەوت بە بڕی ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمبکاتەوە.