سودانی: هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشی

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت" هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی، و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشی".

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی نەورۆز بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستان و هەمو گەلی عێراق دەکەم".

سودانی وتیشی"  ئەم جەژنە لە تەواوی ئەو گەلانە ناوچەکە پیرۆز بێت کە ئەم جەژنە مرۆڤایەتییە پیرۆز دەکەن و هیواش دەخوازێت سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە"  هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان بەردەوامن لە کارکردن و بنیاتنانەوە و هەنگاونان بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجە هاوبەشەکان، لەبەر ڕۆشنایی بەرنامەی حکومەت کە گوزارشت لە پێداویستی و خواستەکانیان دەکات".

جەختیش دەکاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی، و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشی، یەک چارەنوسی لە هەمو بەشەکانی عێراق.



AM:10:01:21/03/2024