وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە مانگی ڕەمەزاندا ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکرێت و هەر وانەیەک تەنها ٣٠ خولەک دەبێت".
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ههرێم، دواینیوەڕۆی ئهمڕۆ شهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە مانگی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، بڕیاردراوە کە ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت".
ئاماژهی بهوهشكردووه، هەر وانەیەک تەنها ٣٠ خولەک دەبێت و بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان، بە تایبەت مامۆستایانی ژنان.
ئەوەشی خستەڕوو، قوتابخانەکانی ئێواران بە هەمان شێواز ١٠ خولەک لە هەر وانەیەک کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لە مانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.