کۆمەڵ: بەم رەمەزانە دەستیان بەسەر مووچەدا گرتووە


وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند"بەم ڕەمەزانە دەستیان بەسەر مووچەی خەڵکدا گرتووە، بە قسەی پوچ مێشکیان بردووین نزیکەی دوومانگە موچە دابەشنەکراوە و ئەوەشی لەبەغداوە هاتووە دەستی بەسەرداگیراوە".

محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی لەبارەی نەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەست بەسەراگرتنی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنوسێت"بەم ڕەمەزانە دەستیان بەسەر مووچەی خەڵکدا گرتووە و دابەشی ناکەن". 

وتەبێژی کۆمەڵ ئەوەشی لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت " لەگەڵ ئەوەشدا بە قسەی پوچ و بێ کەڵکیش مێشکی خەڵک ماندوو دەکەن".

ئەمڕۆ ٥٣ رۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە، ئەمە جگە لەوەی لە ساڵی رابردووشدا ٣ مانگ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە، بەم پێیە ماوەی نزیکی پێنج مانگە حکومەتی هەرێم تەنها مووچەیەکی دابەشکردووە، ماوەی دوو هەفتەشە بڕی ٦٠٠ ملیار دینار بە چەند وەجبەیەک بەغدا رەوانەی هەرێمی کردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم کە خۆی منحەی هەموو مانگێکی وەزارەت و وەزیرەکانی دابەشکردووە، رێگا نادات دەستبکرێت بەدابەشکردنی مووچە.  



PM:07:19:23/03/2024