" تا ئێستا لە شاری سلێمانی ١١ کەس لە خۆپشاندەران دەستگیر کراون"

ئەندامێکی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی دەلیت" بەهۆی رێگری هێزە ئەمنییەکان لە گردبوونەوەی مامۆستایان، تا ئێستا لە شاری سلێمانی ١١ کەس دەستگیر کراون".

دڵشاد میرانی ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان ناڕازی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیکی رایگەیاندووە" بەهۆی رێگری هێزە ئەمنییەکان لە گردبوونەوەی مامۆستایان، تا ئێستا لە شاری سلێمانی ١١ کەس دەستگیر کراون".

راشیگەیاندووە" لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانیدا ١٧ کەس دەستگیر کراون".

ئەوەشی خستووتەڕوو" ئەو کەسانەی دەستگیر کراون سەرجەمیان مامۆستا نین، کەسانی نەناسراویشی تێدایە".

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە مەبەستی فشاری خستنە سەر یەکێتی لە بازنەی مەلیک مەحمودی گردبوونەوە بە ئامانجی بەرێخستنی خۆپیشاندان بۆ بەردەم ماڵی تاڵەبانی لە دەباشان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێکردن و ژمارەیەکیان لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیان دەستگیرکردو، رێگریان کرد لە رووماڵکردنی خۆپیشاندانەکە لەلایەن میدیاکارانەوە.

پەیامنێری " سپی " ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کەرەستەی رۆژنامەنووسی لەچەندان رۆژنامەنووس سەندراوە تا رێگریان لێبکەن رووماڵی بارگرژی نێوان مامۆستایانی خۆپیشاندەرو هیزە ئەمنییەکان بکەن.



PM:02:56:25/03/2024