روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بۆردومانێکی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر شاری دێره‌زور، حه‌وت كه‌س كوژراون".
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆسه‌ر گەڕەکی فەیلاتی شاری دێره‌زور حه‌وت كه‌س كوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندارکراون كه بۆردومانه‌كه باره‌گایه‌كی میلیشیاكانی ئێرانی كرده ئامانج".
دەشڵێت" تا ئێستا نازانرێت ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه ئیسرائیلیه یان ئه‌مریكی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆكه نه‌ناسراوه‌كان شارەکانی بوکەمال، مەیادین و ناوچەی قسوریان لە سنوری پارێزگای دێرەزور کردووەتە ئامانج، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە ٢٠ کەس برینداربوون و لە نێویاندا ئافرەت و منداڵ هەن.