وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا

دەرباز یونس شاعیر و ڕۆژنامەنووسی بواری هونەری پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوو، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا. 

خانەوادەی دەرباز یونس لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند کە دەرباز یونسی کوڕەکەیان دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و جێگیربوونی باری تەندروستی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ گرتووخانەى هەولێر.

دوو هەفتە پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی سەرەکی (هەولێر - سۆران) ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا و لە ئەنجامدا دەرباز یونس بریندار بوو، دواتر لە نەخۆشخانە سێ نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدرا، هەروەها لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر باوک و کورێک گیانیان لەدەستدا و لە ئۆتۆمبێلەکەی دەرباز یونسیش بێجگە لە خۆی دوو کەسى دیکەش بریندار بوون.

دەرباز ساڵی (١٩٩٠) لە شاری هەولێر لە دایکبووە و وەكو پێشكەشكاری دەركەوتووە، لەوەش خاوەنی چەند پەرتوكێكی شیعرییە، دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی منداڵێكە.


AM:09:26:27/03/2024