سەرۆکی هەرێم لە کۆبوونەوەکەیەدا لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق باسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و ئەوەیەن خستووەتەڕوو کە " پێویستە هەڵبژاردن بکرێت".
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی( ماوە بۆ درێژکراوەی) هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، باسیان لە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، و دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و باسیان له هه‌ستیاریی دۆخه‌كه و پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و پاراستنی مافه‌كانی هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە " دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون".