نرخی دینار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.
پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دۆلارەکە نرخی دراوەکانی بەم شێووەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٨٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٤٤٦ دینارە.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٢٣٠ لیرەیە.
AM:10:49:28/03/2024