پارتی ئامادەنییە لیستی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کۆمسیۆن بکات

ئەمڕۆ ٢٨ ی ئازار دوا وادەی پێشکەشکردنی لیست و ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە بە کۆمسیۆن، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پارتی ناو و کاندیدەکانی رادەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " تا ئەم ساتە کە کاتژمێر ١١ پێشنیوەرۆیەو تەنها ٣ کاتژمێر ماوە بۆ کۆتایی هاتنی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بە کۆمسیۆن، پارتی لیستەکەی پێشکەش نەکردووە.

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەرۆکی پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادە نین بەم شێوەیەی ئێستا بەشداری هەڵبژاردن بکەن وەک پێشتر رایگەیاندبوو.

تا ئێستا نازانرێت لە دوا ساتەکانی پێشکەشکردنی ناوەکاندا مەسعود بارزانی رای خۆی بگۆڕێت، بەلآم تا ئێستا ئامادە نییە بەشداری بکات.

دوێنێ جارێکی تر سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە رۆژی ١٠ / ٦ /٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سازدەکرێت.





AM:11:17:28/03/2024