دابەشکردنی ئاوی دوکان- سلێمانی وەستا

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی گڕگرتنی دوو تانکەری سوتمەنی لە قەزای دوکان و رژانی سوتەمەنی بۆ ناو زێی دوکان دابەشکردنی ئاوی دوکان – سلێمانی وەستا".

بەرێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت" بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی دوو بارهەڵگری سوتەمەنی لە قەزای دوکان هەندێک سوتەمەنی کەوتووەتە زێی دوکانەوە هاووڵاتیان ئاگاداردەکەین لەبەر سەلامەتی تەندروستیان و سەلامەتی پڕۆژەکانمان هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی دابەش کردنی ئاو تێدا وەستاوە تاکو دڵنیا دەبینەوە لە پاک بوونەوەی ئاوی زێیەکە".

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای دوکان دوو بارهەڵگری سوتەمەنی بەیەکیاندادا و سووتان، بەهۆیەوە هەندێک سوتەمنی کەوتووەتە ناو زێی دوکان، ئەوە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردووش بەهۆی رژانی سوتەمەنی بۆ ناو زێی دوکان دابەشکردنی ئاوی سلێمانی راگیرا.


PM:10:20:28/03/2024