عێراق لە شوباتدا ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند عێراق لە مانگی شوباتدا ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ بەرمیلی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیهان رەوانە کردووە، بەبێ راگەیاندنی داهاتە مادیەکەی فرۆشی نەوت.
   
بەپێی راگەیاندنەکە کۆمپانیای (سۆمۆ)، " لە رۆژێکدا ٣ ملیۆن و ٤٣٤ هەزار و ٢١٨ بەرمیل نەوت 
هەناردەکراوە". 

لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک ملیۆنێک و ٤٠٨ هەزار و ٧٥٧ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

 



PM:07:46:29/03/2024