دینار بەرامبەر بە دۆلار نرخێکی نوێ تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە پێنج شەمە بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک بەرز بوەوە.

پەیامنێری  (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە، پێنج شەممە بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزار و ٢٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٥٠ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٤٢٥ دینار.



AM:10:43:30/03/2024