ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئازار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرزبوەوە.
نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ٢٥٩ ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و ٢١٢ دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستۆتە بازاڕەوە.