یەکێتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەش کۆمسیۆن کرد


یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیاند، ئەمڕۆ ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن کردووەو  ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بە ماڵپەڕى فەرمى حزبەکەى ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ بەفەرمی لیستی کاندیدەکانمان لە سنووری هەرچوار بازنەی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە ) پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی دەڵێت " ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

ئەمڕۆ یەک شەممە ٣١ی ئازار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەولێر رایگەیاند کە پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی لیستەکانی تا ١٢ ی شەو درێژکردۆتەوە.



PM:03:22:31/03/2024