نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ ٣١ ی ئازار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە پێچەوانەی بەیانییەوە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی.

ئێوارە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوەوە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ١٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو. 

ئەم هەفتەیە هەرچەندە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەخۆوە بینی، بەلآم تا ئێستا زۆر دوورە لەو نرخەی کە پەرلەمانی عێراق لە یاسای بودجەدا جێگریکرد کە ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار خەمڵێنرا. 



PM:05:53:31/03/2024