نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرز دەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی بەرز بووەوە .


نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٢ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار و ٨٤٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە٢٤٧ ملیۆن و ٨٣٣ هەزار و ٨٤٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٤ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.



PM:06:13:01/04/2024