نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ نرخی هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ٨٦ مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٧ دۆلار و ٤٢ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٤ دۆلار و ١٦ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٧١ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.


AM:08:22:02/04/2024