ڤیدیۆ.. سامان عومەر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

سامان عومەر گۆرانیبێژی دیاری كورد بڕیارە بەمزوانە نوێترین کاری هونەری خۆی پێشکەش بە بیسەر و بینەرەکانی بکات. 

سامان عومەر لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام بەشێك لە بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (هاوار كەم لە كێ نازم بكێشێ) بڵاوکردەوە و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا پێشکەش بە هەوادارەکانی بکات. 

سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی (١٩٩٣) تۆمارکردووە، لە ئێستاشدا لە وڵاتی فینلاند نیشتەجێیە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆیەتی


AM:08:57:02/04/2024