ئەمڕۆ سێ شەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی هەڵبژاردن و ئەگەری ئەنجامدان یان دواخستنی و هەڵوێستی ئەو حزبە کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە میدیاکانی نزیک یەکێتی بڵاویانکردەوە " كۆبوونهوهكه تایبهت دهبێت بە گفتوگۆکردن لهسهر پرسی بهشدارینهكردنی پارتی دیموکراتی کوردستان له هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئهو دهستپێشخهرییانهی لهبارهی دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان خراونهتهڕوو".
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە چەند دەستپێشخەرییەک بە ئاگاداری ئەمریکا و یۆنامی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە کراوەو ئێستا بۆتە مایەی هەڵوستە لەسەر کردن.
رۆژی ١ی نیسان پارتی داوای لە سودانی کردبوو کە پەیوەندی بە حزبە سەرەکییەکانی هەرێمەوە بکات و هەڵوێستیان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بزانێت.
لەو حزبانەی سودانی پەیوەندی پێوەکردبوون هەریەک لە یەکێتی و نەوەی نوێ بوو.
پارتی دەیەوێت هەڵبژاردن بۆ مانگی ٩ یان ١٠ دوا بخات، لە رووی راگەیاندنەوە زۆربەی حزبەکان مکوڕن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ١٠ ی حوزەیران کە لەلایەن سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانییەوە راگەیەندراوە.