دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە بەیانی دابەزینی بەخۆوە بینی.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا  نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار بوو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری بە کاش خستەبازاڕەوە، 

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٥٠ ملیۆن و ١٧هەزار و ٤١ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٣٢ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢١٧ ملیۆن و ٧٢٤ هەزار و ٤١ دۆلار بووە.



PM:05:39:02/04/2024