ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی، كە بارەگاكەی لە ئیماراتە ڕایدەگەیەنێت" لە زۆرینەی وڵاتاندا ڕۆژی ١٠ـی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان".
ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئیمارات بڵاویكردەوە" پێشبینی دەکەن ڕۆژی ١٠ـی نیسان لە زۆرینەی وڵاتاندا بکرێتە جەژنی ڕەمەزان".
هەفتەی ڕابردوو، عەبدوڵڵا بن سلێمان، ئەندامی دەستەی باڵای ڕاوێژکارانی دیوانی پاشایەتی سعودیە ئەوەی ئاشکرا کرد، كە چوار شەممە ١٠ـی نیسان سەرەتای مانگی شەوال دەبێت، بەوپێیەش ڕەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ ڕۆژ دەبێت و ٩ـی نیسان تەواو دەبێت.
ئەمە لەكاتیكدایە، بەشێک لە شارەزایانی كەشناسی و گەردوونی هەرێم ڕایانگەیاندووە" له پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شەممه ٩ی نیسان هیلالی نوێی مانگ له‌دایك ده‌بێت و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه كاته‌كانی خۆرئاوابوون به‌چاوی ئاسایی و به ته‌لیسكۆپیش مانگ ده‌بینرێت هه‌رچه‌نده سێ شه‌ممه ئاسمان هه‌ندێك هه‌وراوییه و خێرایی با چالاك ده‌بێت".
جەختیشیان کردووەتەوە" به‌پێی هه‌موو حساباتێك ڕۆژی سێ شەممە ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه و ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی نیسان یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت".