لاپۆرتا رازی بوو،شوێنگرەوەی چاڤی ئەم راهێنەرەیە

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی ڕافایل مارکیز یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە بە توندی گەڕاوەتەوە سەر مێزی بارسا لە لیستی ئەو ڕاهێنەرانەی کە پاڵێوراون بۆ شوێنگرەوەی چاڤی لە هاوینی داهاتوو.

 ڕاهێنەرە مەکسیکییەکە ئێستا بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیپەکە ئەگەر چاڤی بەردەوام نەبێت، یانەکە کارەکانی و زانیاریەکانی لەسەر ماڵ و یاریزانە گەنجەکان بەرز دەنرخێنێت ،مارکێزیش ڕەزامەندی لەسەرە لە لایەن لاپۆرتای سەرۆکەوە.

بە قسەی رۆژنامەی مارکا ،مارکێز ئێستا ژیانی وەرزشی نایابی لەگەڵ تیپی سێیەمی بەرشەلۆنەدا تێدەپەڕێنێت، کە لە دوایین ١١ یاریدا نەدۆڕاوە، ٩ بردنەوەی بەدەستهێناوە و دوو یاری یەکسان بووە، دوا دۆڕانیش لە ١٣ی ١ بوو.

 ئەوان  بەشێوەی ٤-٣-٣ یاری دەکات، پلەی دووەمی پلە سێییە و خاڵێک لەدوای پێشەنگەکانەوەن.

 مارکێز دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی جیاوازدا بکات، بەو پێیەی بەهۆی بانگهێشتکردنی بۆ تیپی یەکەم ناچاربوو دەستبەرداری چەند یاریزانێکی سەرەکی تیپەکەی بێت.



AM:04:43:03/04/2024