ژمارەیەک رۆشنبیرو چالاکوان داوای ئازادکردنی عومەری مامە کوردەو گیراوانی بادینان دەکەن


ژمارەیەک رۆشنبیرو سیاسی و چالاکوانی مەدەنی لە ڕێگای بەیاننامەیەکەوە داوای ئازادکردنی عومەری مامە کوردەو هەردوو حوکمدراوی بادینان شێروان شێروان قارەمان شوکری دەکەن کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتیەوە گیراوان لە زیندانن.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتی و قونسڵەکان کراوە، هاتووە "  کوردستان ‎ ‏‎دەمانەوێت لەدۆخێکی خراپی تری ئازادیی ڕادەربڕین و بەکارهێنانی یاسا و دادگا بۆ تۆڵەکردنەوەی ڕاوبۆچونی جیاواز و بەرگریی لەمافی مووچەخۆرانی هەرێم ئاگادارتان بکەینەوە، ئەویش ئەوەیە، زیاتر لەدوو هەفتەیە عومەر مامە کوردە، ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ لەشاری هەولێر بەهۆی ئەوەی لەکەناڵێکی عەرەبیەوە بەرگری لەموچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕەخنەی توندی لەمەسرور بارزانیی و قوباد تاڵەبانیی لەو کەناڵەوە گرتووە، لەزینداندایە و دوو ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە".

لە راگەیاندنەکەدا داوا لە نوێنەران وقونسڵی وڵاتان دەکات کە دەستوەردانی بەپەلە لەو پرسەدا بکەن و دەسەڵاتی پارتیی ڕابگرن کە چیتر زیندان نەکاتە شوێنی عومەری مامە کوردە و هەردوو ڕۆژنامەنوس؛ شێروان شێروانی و قارەمان شوکری، دەستەبەجێ ئازاد بکرێن.

دەقی راگەیاندنەکە..

بەیاننامەی کۆمەڵێک چالاکوان و سیاسەتوان ڕۆژنامەنووس دژی دەستگیرکردنی عومەر مامەکوردە لەلایەن پارتییەوە
 ‏‎بۆ ڕای گشتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان ‏‎بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ‏‎بەڕێزان نێردەی وڵاتان لەعێراق و هەرێمی کوردستان
 ‎ ‏‎دەمانەوێت لەدۆخێکی خراپی تری ئازادیی ڕادەربڕین و بەکارهێنانی یاسا و دادگا بۆ تۆڵەکردنەوەی ڕاوبۆچونی جیاواز و بەرگریی لەمافی مووچەخۆرانی هەرێم ئاگادارتان بکەینەوە، ئەویش ئەوەیە، زیاتر لەدوو هەفتەیە عومەر مامە کوردە، ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ لەشاری هەولێر بەهۆی ئەوەی لەکەناڵێکی عەرەبیەوە بەرگری لەموچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕەخنەی توندی لەمەسرور بارزانیی و قوباد تاڵەبانیی لەو کەناڵەوە گرتووە، لەزینداندایە و دوو ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە و ئێستا تۆمەتێکی یاساییان بۆ داتاشیوە هاوشێوەی ئەو تۆمەتانەی کە درانە پاڵ سزادراوانی بادینان، ئێمە وەک ئەم چین و توێژە لەخوارەوە واژۆمان کردووە، داواتان لێدەکەین دەستوەردانی بەپەلە لەو پرسەدا بکەن و دەسەڵاتی پارتیی ڕابگرن کە چیتر زیندان نەکاتە شوێنی عومەری مامە کوردە و هەردوو ڕۆژنامەنوس؛ شێروان شێروانی و قارەمان شوکری.

 هەروەها چیتر یاسا بەو شێوازە کارەساتبارە بەکارنەهێنێت و ئەو دۆخە لەهەرێم بووەستێندرێت و ناوبراوانیش دەستبەجێ ئازادبکرێن. 

‏‎د. فایەق گوڵپی- سیاسەتمەدار
 ‏‎شوان محەمەد- ڕۆژنامەنووس 
کەمال ڕەئوف ـ ڕۆژنامەنووس 
د. محەمەد عەلی ـ مامۆستای زانکۆ 
ڕێبین هەردی- نووسەر
 ئاسۆ هاشم- پارێزەر
 د.ئیسماعیل نامیق ـ مامۆستای زانکۆ 
بەشدار حەسەن ـ پارێزەر
 ڕەزاق شەریف- چاودێری سیاسی
 شڤان سەعیدـ مامۆستای ئاینی
 ئومێد بەڕۆشکی ـ ڕۆژنامەنووس
 سەردار محەمەدـ رۆژنامەنووس 
بورهان ڕەشید گوڵەـ پارێزەر 
نەریمان سابیرـ ڕۆژنامەنووس 
محەمەد حسێن ـ توێژەری ئابووریی
 عەدنان عوسمان ـ چاودێری سیاسیی 
مامۆسا عەلی ڕەئوف ـ نوێنەری گشتی وانەبێژان
 ‏‎ئەکبەر غەریب- توێژەری پەروەردە
 ‏‎بەرهەم موستەفاـ چاودێری سیاسیی 
عوسمان شیخ سدیق پارێزەری ڕاویژکار 
ژووان ئەحمەد سەعید- ڕۆژنامەنووس 
کامەران سارمەمی ـ پارێزەر
 لاجی گەرماڤی ـ چالاکوان 
کامەران محەمەد- چالاکوان 
حەسەن عەلی جاف ـ شوێنەوارناس 
جەلال هۆرێنی- ڕۆژنامەنوس 
‏‎عەبدوڵا ئەحمەد- ڕۆژنامەنووس 
خالید عەبدولکەریم- توێژەر
 بەهمەن ئەحمەد تۆفیق ـ چالاکوان
 گۆران پێنووس - نووسەر و ڕۆژنامەنووس
 ئاوات ئالانی - شاعیر و نووسەر
 ئیسماعیل حەمە ڕەحیم - سەرۆکی ڕێکخراوی زینۆبۆپاراستنی شوێنەوار ‏
‎بەهرۆز حاجی- چاودێری سیاسیی
 ئازاد عوسمان- رۆژنامەنوس
 محمد هیجران – شانۆکار
 بەرزان عمر – چالاکوان
 محەمەدعەدنان-ڕۆژنامەنووس
 عەدنان سەید حسێن ـ ڕۆژنامەنووس
 ڕاوێژ کەریم –شانۆکار
 شوان جەلال –ڕۆژنامەنووس
 پشدەر بابەکر ـ ڕۆژنامەنووس 
هەژار خۆشناو ـ چالاکوان



PM:06:26:03/04/2024