سودانی بۆ سێ مووچەکەی ساڵی پێشوو بڕیار دەدات

پەرلەمانتارێکی عێراق چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی ٢٠٢٣ی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواکاری مووچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ ی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێ؛ ئێمە پابەندین بەکارکردن بەیاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی".

ڕاشیگەیاند" ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ ٢٥ پەرلەمانتاری دیکە داوای ئەو سێ مووچە نەدراوەمان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ مووچە بەئەرکی خۆی نازانێ".

حکومەتی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٣ دا مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ فەرمانبەرانی دابەشنەکرد و هۆکارەکەی بۆ نەناردنی پارە و بودجە و پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە گەراندەوە، هاوکات بەغدا ڕایگەیاندبوو بەپێی ئەو وردبینیانەی کراوە هەرێم لەو بڕەی بۆی دیاریکراوە پارەی وەرگرتووە، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو سێ مووچەیە بە نادیاری ماوەتەوە.


PM:06:48:03/04/2024