کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە''.
ئەمڕۆ پێنج شەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان ٥ بۆ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
ئاماژەی بەوەشداوە سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٨
سلێمانی : ٢٦
دهۆک : ٢٦
زاخۆ : ٢٨
هەڵەبجە : ٢٦
کەرکوک : ٣١
سۆران : ٢٥
حاجی ئۆمەران : ١٨
گەرمیان : ٣٢