پارێزگایەکی عێراق هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات

لە پارێزگایەکی عێراق قەدەغەی هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالید کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، قەدەغەکردنی هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

خالید کەربولی ڕایگەیاندووە" ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بڕیارێکی دا کە هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە هەموو شارەکانی ئەنبار قەدەغە بکات وەک بەشێک لە پلانی حکومەتی ناوخۆیی نوێ بۆ نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەسەندنی خواردنەوە کحولییەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی خۆجێی ئەنبار چاودەخشێنێتەوە بەو ڕەزامەندیانەی کە داویەتی بۆ هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان و فرۆشتنیان لە هەندێک لە شارەکانی ئەنبار، لەنێو ئەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراوەتەبەر بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەو کەسانەی کە سەرپێچی ڕێنماییەکانی حکومەت دەکەن.



AM:11:14:04/04/2024