کەشناسی عێراق: بارانبارین دەستپیدەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاندو پێشبینی دەکرێت ڕۆژی شەممەی داهاتوو بارانبارین دەستپێبکات.

لە بەیاننامەیەکدا کەشناسی عێراق رایگەیاند " کەشوهەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک لە سەرووی ڕۆژی پێشووتر لە سەرتاسەری وڵات بەرزدەبنەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، " کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی کەم لە ناوچەکانی باکور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات".

راشیگەیاند" کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە بەگشتی نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی سووک کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبا بێت، پلەکانی گەرماش کەمێک لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵاتدا".

ڕوونیشیکردەوە، " کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسایی  دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەکانی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی هەورە تریشقە لە شوێنی جیاجیا، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت بەدرێژایی ئەو ناوچەیە".


PM:12:15:04/04/2024