یەکێتی ئەوروپا له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هەڵوێستی راگه‌یاند

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق رایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی بەردەوام هانى هەموو لایەنەکانی عێراق و هەرێم دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش". 

تۆماس سیلەر نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێکس)، پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویه‌تی" خۆشحاڵین بەو ڕێكکەوتنەی کە لەسەر تەرخانکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە، ئەم جۆرە ڕێککەوتنانە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی زیاد دەکات". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وڵاتەکەی بەردەوام هانى هەموو لایەنەکان دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی هەرێم دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ گوێگرتن لەگەڵ هەموو لایەنەکان دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی ئازاری وەزارەتە مەدەنییەکان و خانەنشینان و شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕەوانەی هەرێم بکات، بەڵام تائێستا لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بڕیاری نەداوە. 


PM:03:12:04/04/2024