نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزی. 

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢٥٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە، لەو بڕەش ٦ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە و ٢٤٦ ملیۆن و ٩٦٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.


PM:04:48:04/04/2024