نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ نرخی هەردوو جۆری برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩١ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٦٥ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٦ دۆلار و ٨٧ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلار و ٥٩ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.


AM:09:03:05/04/2024