بڕیاری داشکاندنی (٢٠%)ی کرێی خوێندنی پارالێڵ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠٪ی کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دەرکرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، لە نوسراوێکدا کە دوێنێ پێنج شەممە دەرکراوە بە ژمارە (٧٧١) بڕیاردراوە" بە  داشكاندنی (٢٠%)ی کرێی خوێندنی بەرایی (پارالێڵ و ئێواران) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومەییەکانی هەرێم و ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە نوسراوەکەدا دەشڵێت" ئەم داشکاندنە تەنیا ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە لە کۆی ئەو پارەیەی کە لەلای قوتابییان ماوە و تاوەکو (٥ی ئایاری ٢٠٢٤) گشت ئەو پارەی ماوەتەوە دەبێت لەلایەن قوتابییانەوە بە یەک قیست بدرێت". 


AM:09:31:05/04/2024