ڤیدیۆ.. سەیران عوسمان بەرهەمێکی نوێ بۆ جەژن بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیران عوسمان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (خۆشم ئەوێی) بەمزوانە بڵاودەکاتەوە. 

(خۆشم ئەوێی) نوێترین کاری هونەری سەیرانە کە هۆنراوەی مازیار فایەقە و ئەفشین شوکری کاری موزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە، بڕیارە کاتژمێر (٨:٠٠)ی شەوی ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویبکاتەوە. 

سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستیپێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد، هاوسەری سەهەند کوڕی عەزیز وەیسییە، لە ئێستاشدا چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە. 


PM:01:21:05/04/2024